بەرنامە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان ‌و بوژانەوەی بازاڕ دادەڕێژرێت

پارێزگای سلێمانی

كۆبونەوەیەك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، بە مەبەستی دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان ‌و بوژانەوەی بازاڕ ‌و زیادكردنی هەلی كار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دەستەی وەبەرهێنان، كۆبونەوەیەك لەگەڵ دەستەیەك لە بەڕێزان وەبەرهێنەرەكانی پارێزگای سلێمان بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی تێروتەسەل كرا سەبارەت بە دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری كەرتە جیاجیاكانی بواری وەبەرهێنان و دروستكردنی هەلی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان و بوژاندنەوەی بازاڕ و گەشانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.
دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێز پارێزگار ‌و بەشداربوانی كۆبونەوەكە باسیان لە ئامانجی كۆبونەوەكە كرد ‌و جەختیان لەوە كردەوە، پەرەپێدانی بواری وەبەرهێنان ‌و كەرتە جیاجیاكان ‌و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ بوژانەوەی بازاڕ ‌و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber