توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاشكرای كرد جوینی بنێشتی بێ شه‌كر ته‌ندروستی ددانی منداڵان پاشتر ده‌كات و به یه‌كێك له فاكته‌ره یاریده‌ده‌ره‌كان داده‌نرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ددانێكی به‌هێز و ته‌ندروست، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات له پاككردنه‌وه‌ی ددان.
شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان جوینی 3 دانه بنێشت له كلۆربوونی ددان ده‌پارێزێت.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد جوینی بنێشت یارمه‌تی ده‌دات له زیادبوونی (لیكی ده‌م) كه ئه‌ویش به ده‌وری خۆی هه‌موو ترشه‌ڵۆكه‌كانی به‌كتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات.هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ زیادكردنی كالسیۆم و فسفوری ناو ددان.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد بنێشت ناهێڵێت ددانی منداڵ كلۆر بێت له كاتی به‌كارهێنانی دا له دوای ژه‌مه‌كانی نان خواردن.
چه‌ند شاره‌زایه‌كیش له بواری پزیشكی دداندا ڕایانگه‌یاند جوینی 3 دانه بنێشتی بێ شه‌كر له ڕۆژێكدا مناڵان ده‌پارێزێت له كلۆربوونی ددان.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی ووتی: منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ ئه‌گه‌ر رۆژانه 3 دانه بنێشت وه‌ربگرن ئه‌وا ساڵانه 3 ملیۆن جنێهی إسترلینی له خه‌رجی چاره‌سه‌ری ددان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
جێ باسه پرۆسه‌ی جوینی بنێشت به یه‌كێك له ڕاهێنانی وه‌رزشی داده‌نرێت بۆ به‌هێزكردنی ددان.