بڕی 115 ملیۆن دینار بۆ شەش پرۆژە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی شەش پرۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە ‌و بڕی زیاتر لە 115 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان دەكات.
بە فەرمانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ‌و  بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز، لەسەر بودجەی (نەوت/2) ‌و بە پێی یاسا ‌و رێنماییەكان، شەش پرۆژە بە شێوەی راستەوخۆ دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە بڕی 115 ملیۆن ‌و 617 هەزار ‌و 600 دیناری عێراقییان بۆ تەرخان كراوە ‌و گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن، پرۆژەكانیش لەلایەن چەند لیژنەیەكەوە جێبەجێ دەكرێن، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (10308) لە 22/8/2019 بڕی 35 ملیۆن ‌و 133 هەزار ‌و 600 تەرخان كراوە بۆ گەیاندنی كارەبای تایبەت بە فەرمانگە حكومییەكانی ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لەماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (10309) لە 22/8/2019 بڕی 10 ملیۆن ‌و 251 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ تێكەڵەڕێژكردنی گوندی قەیتول بە درێژیی (5كم) لە ناحیەی قادركەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رێگاوبانی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی چاككردن ‌و پاراستنی رێگەوبانەوە لە ماوەی 30 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (10310) لە 22/8/2019 بڕی 37 ملیۆن ‌و 882 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ چاككردنی شەقامی (باستان 160) لە كەڵەكن كەرتی 36/124 لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (10311) لە 22/8/2019 بڕی 16 ملیۆن ‌و 303 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای هۆبەی ڤێتێرنەریی عەربەت لە ناحیەی تانجەرۆ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (10312) لە 22/8/2019 بڕی 14 ملیۆن ‌و 518 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ هەڵكەندنی بیر بۆ بنكەی تەندروستیی كوردستی شوێنە گشتییەكانی دەوروبەری بە قوڵیی خەمڵێنراوی 150م بە ئامێری رۆتەری، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوییەوە لە ماوەی 25 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (10313) لە 22/8/2019 بڕی ملیۆنێك ‌و 530 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ رووپۆشكردنی جامخانەی دوو ژووری كۆنترۆڵ لە بینای پارێزگای سلێمانی بە كەناف، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی پارێزگاوە لە ماوەی 25 رۆژدا تەواو دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber