وەفدێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت ‌و تاووتوێی چەند پرسێك دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان د. بەهار مەحمود و دانا شەهید جەزا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەڕێوەبەر و بەرپرسی پەیوەندییەكانی نوسینگەی سلێمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی بەردەوام كرا لە نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی نوێنەران و پێداویستیی و داواخوازییەكانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی لە حكومەتی فیدراڵی.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هاوكاریی و هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ بەڕێزان سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتیی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و نوسینگەی سلێمانی، لەبەرامبەردا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك دووپات كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber