پەرە بە پرۆژە كەلتورییەكانی پایتەختی رۆشنبیریی دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەكانی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەگەڵ پارێزگار تاوتوێی چۆنێتیی پەرەپێدانی پرۆژە كەلتورییەكانی پایتەختی رۆشنبیری دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی ڕۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی كوردستان.
 لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پرۆژە كەلتورییەكانی شاری سلێمانی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان و بەدواداچوونی بڕی ئەو بیست ملیار دینارەی، كە پێشتر بۆ پایتەختی ڕۆسنبیریی تەرخان كراوە.
لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان پەرەپێدانی پرۆژە كەلتورییەكانیان بە گرنگ لەقەڵەم دا بۆ پایتەختی رۆشنبیریی، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەوڵەكان بۆ گرنگیدان بە بواری ئەدەب ‌و هونەر زیاتر بكرێن، وەكو پارێزگای سلێمانیش پشتیوانی لە هەر جۆرە هەنگاوێك دەكەن، كە ببێتە مایەی پێشخستنی كەلتور و فەرهەنگی كوردی. 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber