كۆماری چیك هاوكاریی كەرتی تەندروستی دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی كۆماری چیك سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەگەڵ پارێزگار كۆدەبێتەوە، بەڵێننامەیەكی هاوكارییش لە نێوان كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە ‌و نەخۆشخانەیەكی سلێمانیدا واژۆ دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان كونسوڵی گشتیی چیك و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ چالاكییە كەلتوورییەكانی كۆماری چیك لە شاری سلێمانی كرا و دواتر لەلایەن بەڕێزان كونسوڵی گشتیی چیك و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدەوە بەڵێننامەی نێوان كونسوڵخانەی چیك و نەخۆشخانەكە واژۆ كرا، كە تایبەت بوو بە تەرخانكردنی بڕی (١٨٩٩٤٠) سەد و هەشتاو نۆ هەزار و نۆسەد و چل یۆرۆ لەلایەن وڵاتی چیكەوە بۆ دابینكردنی ١٧٥ بێدی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber