پارێزگارەكانی هەرێم لەگەڵ ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان، لە شاری بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبنەوە ‌و تاوتوێی چەند پرسێكی هەنووكەیی دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18/9/2019، لەشاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێزان پارێزگارەكانی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی) لەگەڵ بەڕێزان حەمید نعەیم ئەلغەزی ئەمینداری گشتیی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی و د. فەرهاد جێگری ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوە.
سەردانی پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد لەسەر داوای حكومەتی عێراقە بەمەبەستی بەشداریكردن لە وەفدێكی باڵای حكومەتی عێراقدا بە سەرۆكایەتیی د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە سەردانی كۆماری چین دەكەن ‌و كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكرێت، بڕیاریشە چەندین گرێبەستی بازرگانی لەگەڵ حكومەتی پەكیندا واژۆ بكرێن. 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber