سلێمانی ‌و شارەوانییەكانی ئیتاڵیا یاداشتنامەیەك واژۆ دەكەن

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشن لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا واژۆ دەكات بەمەبەستی كاری هاوبەش لە ماوەی سێ‌ ساڵی داهاتوودا.
ڕۆژی پێنجشەممە 26/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەشداریی كرد لە كۆنفرانسی بەرنامەی شارەوانییە بێسنورەكان، كە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیاوە رێكخرابوو.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێكی پەرلەمان و سەرۆك شارەوانییەكانی شارەكانی ئیتاڵیا و بەبەشداریی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر ڕێكخرابوو، چەند بابەتێكی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
بەڕێز پارێزگار وتاری پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد، دواتریش یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا و هەریەك لە پارێزگارەكانی سلێمانی و هەولێر واژۆ كرا، بە مەبەستی كاری هاوبەش لە نێوان ساڵانی ۲٠۱۹ بۆ ۲٠۲۲.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber