ئاگاداری

پارێزگای سلێمانی


وێبسایتی پارێزگای سلێمانی بەشێكی نوێی كردوەتەوە بەناوی رۆژژمێری سلێمانی، كە تێیدا رووداوە مێژووییەكانی سلێمانیی تێدا بڵاودەكرێتەوە.
لەو بەشەدا بەپێی مانگەكانی ساڵ ‌و رووداوەكان بە پێی ریزبەندیی كات بڵاو دەكرێنەوە.
سوپاسی هەر كەس ‌و لایەنێك دەكەین كە گرنگی بە بواری مێژوو دەدات، یاخود بابەتی سەبارەت بە رووداوە مێژووییەكان سلێمانی لایە، هاوكارمان بێت بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەو بەشە ‌و سوودگەیاندن بە بواری رۆشنبیریی ‌و كەلتوری پایتەختی رۆشنبیری.
دەتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵانەوە هەر بابەت ‌و سەرنج ‌و پێشنیارێكتان هەبێت بۆمانی رەوانە بكەن ‌و ئێمەش بە سوپاسەوە وەری دەگرین:
info@slemani.gov.krd
slemani.gov@gmail.com
هەروەها دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەی خوارەوە سوود لە بابەتە مێژووییەكان وەربگرن:
http://slemani.gov.krd/so/pageDetail.php?secID=82