پارێزگار جەخت لەسەر خزمەتكردنی زیاتر هاووڵاتیان دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەرێتیی ‌و بەشە جیاجیاكانی پارێزگا بەسەر دەكاتەوە ‌و جەخت دەكاتەوە لەسەر خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.
ڕۆژی یەكشەممە 29/9/2019، بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی و بەشە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانیی بەسەر كردەوە و لەگەڵ بەرپرسان ‌و فەرمانبەران گفتوگۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان كرد.
بەڕێز پارێزگار لەمیانی بەسەركردنەوەكەدا جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوونی بەڕێوەبەر ‌و فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی بە دەوامی فەرمییەوە لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی كار و بارەكان ‌و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber