رێكخراوی (IOM) هاوكاری 190 خێزانی ئاواره‌ ده‌كات

پارێزگای سلێمانی

 

رێكخراوی IOM له‌ناو شاری سلێمانی و ناحیه‌ی بازیان  هاوكاری پێشكه‌شی 190 خێزانی ئاواره‌ كرد.

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی( IOM)  له‌ناو شاری سلێمانی و ناحیه‌ی بازیان هه‌ستا به‌ دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی ناوخۆ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ هاتوون یاخود پێشتر كۆمه‌كی رێكخراویIOM وه‌رنه‌گرتووه‌

دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌ به‌ پشتیوانی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك بریتی بوو له‌ 6 دۆشه‌ك و 6 چه‌رچه‌ف و حه‌سیر و لایت و كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌ و كارتۆنێك خۆراكی جۆراو جۆر.

ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ دابه‌شكرا به‌سه‌ر  111 خێزانی ئاواره‌ له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی ناو شاری سلێمانی و  79 خێزانی ئاواره‌ی نیشته‌جێ له‌ ناحیه‌ی بازیان.