وفدێكی رێكخراوی ئاشتیی جیهانی سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی رێكخراوی ئاشتیی جیهانی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێ دەكرێت ‌و تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن.
ڕۆژی دووشەممە 30/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ئەمینداری گشتی و سەرۆكی ڕێكخراوی ئاشتیی جیهانی و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی  كار و بەرنامەی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و پەرەپێدانی زیاتر كرایەوە، وەفدی میوان سوپاسی بەڕێز پارێزگاری سلێمانییان كرد ‌و بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێ بەخشی لەبەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ سەرخستنی كار و چالاكییەكانی وەفدەكە لە هەرێمی كوردستاندا.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی جەختی كردەوە لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناو خزمەتی گشتی ‌و برەودان بە گیانی لێبووردەیی ‌و ئاشتی ‌و پێكەوەژیان لەنێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber