پارێزگار لەگەڵ وەزیرانی دارایی ‌و ناوخۆ ‌و پارێزگاری هەولێر كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی پارێزگای هەولێر دەكات ‌و بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە بەڕێزان وەزیری ناوخۆ ‌و وەزیری دارایی ‌و پارێزگاری هەولێر كۆدەبێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 1/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی وەفدێكی پارێزگا سەردانی شاری هەولێری كرد، سەرەتا لەگەڵ بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم كۆبوەوە ‌و تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد.
هەر لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شاری هەولێر، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد ‌و لەگەڵ بەڕێز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ كۆبوەوە.
دواتریش د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و شاندی یاوەری، بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بە بۆنەی دەستبەكاربونییەوە، سەردانی بەڕێز د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری كرد ‌و لە میانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا كە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای هەولێر ‌و كەسایەتییەكان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان پارێزگاكاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber