فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش بەشداریی لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكەدا دەكات ‌و وتارێك پێشكەش دەكات.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 1/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە تەلاری هونەر بەشداریی كرد لە مەراسیمی كردنەوەی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا.
لە فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ‌و هونەرمەندان ‌و هونەردۆستان بەشدار بوون ‌و بڕیاریشە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لەخۆ بگرێت.
بەڕێز پارێزگار لە میانی دەستپێكی فێستیڤاڵەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد ‌و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەش كرد، سازكردنی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی گرنگیی زۆر هەیە بۆ پایتەختی رۆشنبیریی ‌و گەیاندنی پەیامی ئاشتییانەی گەلی كورد بە جیهان.
وتیشی: كۆبونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری وڵاتان و هونەرمەند ‌و هونەردۆستان نیشانەی زیندوویەتیی گەلی كوردە، بۆیە پێویستە بایەخی زیاتر بە بواری هونەر بدرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber