ئەمڕۆ 18ی شوبات 16 سەندیكا و ڕێكخراو و كەسایەتی شاری سلێمانی لەبەردەم دادگای سلێمانی بەیاننامەیەكی سێ خاڵییان ئاڕاستەی ڕایگشتی و پارێزگاری سلێمانیكرد، لای خۆشیەوە دكتۆر ئاسۆ راستەوخۆ سەردانی گردبونەوەكەیكردو پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی.
ئەمڕۆ 16 سەندیكا و ڕێكخراو و كەسایەتی لەبەردەم دادگای سلێمانی كۆبونەوەو بەیاننامەیەكیان خوێندەوە و تیایدا داوایانكردووە، كە كاربكرێت بۆ كاراكردنی پەرلەمانی كوردستان، بەدیهێنانی شەفافیەت لەداهات و خەرجییەكاندا و وازهێنان لەبڕیاری پاشەكەوتی زۆرەملێ، هاوكات لامەركەزی ئیداری و دارایی تایبەت بەپارێزگای سلێمانی.
لەگەڵ دەستپێكردنی گردبونەوەكە، سەرەڕای بونی چەند كۆبونەوە و كارێكی گرنگ ڕاستەوخۆ د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی سەردانی ئەو گردبونەوەیەیكرد، كە لەبەردەم دادگای سلێمانیدا ئەنجامدرابوو، وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆی بۆ داواكارییەكانی ئەو سەندیكاو ڕێكخراوانە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ بەدیهێنانی داواكارییەكانی هاوڵاتیانیان، ڕۆڵی ئەو كارمەندانەشی وەك فەرماندەیەك وەسفكرد، كە لەم قەیرانی داراییەدا بایكۆتكردنیان شكاندووە، بەڵێنی ئەوەی دوبارەكردەوە، كە هەمیشە لەخەمی داواكارییەكانیان فەرمانبەران و هاوڵاتیاندابێت. ش،ع