هاوكاری ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی فرۆكه‌كانی توركیاوه‌ ئاواره‌بوون

پارێزگای سلێمانی

 

رۆژی 3ی 10ی 2019 له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی، هاوكاری گه‌یه‌ندرایه‌ 20 خێزانی ئاواره‌بووی گوندی زیوكه‌ی ناحیه‌ی ژاراوه‌ی قه‌زای پشده‌ر.

ئه‌و خێزانانه‌ به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیاوه‌ ئاواره‌ بوون و له‌سه‌ر چه‌می سه‌رخانی نیشته‌جێ بوون.

نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی(JCC) 20 چادر و 125 به‌تانی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌دا دابه‌شكرد و

 كۆمه‌ك و هاوكاریی تریش كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقی لقی سلێمانی دابینكرابوو، كه‌ بریتیی بوون له‌:كارتۆی خۆراك و كارتۆنی پاكه‌ره‌وه‌و راخه‌ر و جلوبه‌رگ ، به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.

هه‌روه‌ك نوێنه‌رانی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی پێویستیان دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندی 18 خوێندكاری ئه‌و خێزانانه‌.