كۆمەڵەی كورتەباڵاكان سوپاسی پارێزگار دەكەن

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی دەكەن ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 3/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان/ مەڵبەندی گشتی.
وەفدەكەی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان بەمەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ كۆمەڵەكە سەردانیان كردبوو، لە میانی كۆبونەوەیەكدا ئاماژەیان بەوە كرد، هاوكارییەكانی پارێزگار جێگەی دەستخۆشییە ‌و بەشێك لە پێداویستییەكانیان بۆ پڕكراوەتەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ كۆمەڵەی كورتەباڵاكان دووپاتكردەوە ‌و جەختی كردەوە لەوەی، كاری لە پێشینەیان هاوكاریكردن ‌و خزمەتكردنی خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكانە، وتیشی: ئەركیان بریتییە لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان ‌و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێك دەدەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber