وەفدێكی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
رۆژی یەكشەممە 6/10/2019، وەفدێكی باڵای وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی سەردانی پارێزگای سلێمانییان كرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی لە بەڕێزان وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی و وەفدی هاوڕێی كرد و دوای بەخێرهاتن كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە میانی كۆبونەوەكەی نێوان وەفدی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیدا لەگەڵ بەڕێز پارێزگار، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی زیاتری كەرتەكانی بازرگانیی و پیشەسازیی كرا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber