چۆنێتى یەکەم فریاگوزارى لەکارەساتەکاندا دەخرێتەروو

پارێزگای سلێمانی

 

هەردوو فەرمانبەرى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان خێڵان بەکر و عامر عادل, پاش بەشدارییان لە خولێکى راهێنەرانى راهێنەران  لە وڵاتى ئەڵمانیا کە لەلایەن رێکخراوى THW رێکخرابوو, لە بیناى پارێزگاى سلێمانى پریزەنتەیشنێکیان پێشکەشى فەرمانبەرانى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان کرد بە ناونیشانى یەکەمین فریاگوزار(first responder).

تیدا ئەو زانیارى و ئەزموونانەى خۆیان خستەروو کە لەو خولەدا بینیوویان سەبارەت بە ڕزگارکردنى کەسانى بەرکەوتوو لە کارەساتە جۆراو جۆرەکاندا.