پارێزگاری سلێمانی ‌و ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبنەوە

پارێزگای سلێمانی

لەسەر پێشنیاری پارێزگاری سلێمانی، كۆبونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگا ‌و پارێزگاردا بەڕێوەچوو، بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییەكان ‌و سەردانی پارێزگار بۆ چین ‌و ئیتاڵیا.
ڕۆژی دووشەممە 9/10/2019، لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك و جێگر و سكرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە لەسەر پێشنیازی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە هەماهەنگیی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕێكخرابوو، ئامانج لە كۆبونەوەكەش بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو.
هەر لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دواسەردانی پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری چین لە چوارچێوەی وەفدی باڵای حكومەتی ئیتحادیی و دواپرۆتۆكۆلی نێوان پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان بەڕێز پارێزگار ‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا گفتوگۆی بەرپرسیارانە لەبارەی ئەو تەوەرانە كرا ‌و پارێزگار وەڵامی پرسیارەكانی ئامادەبوانی دایەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber