پارێزگار بریندارەكانی رووداوەكەی دوكان بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار سەردانی ئەو خوێندكارانەی پەیمانگەی تەكنیكیی دوكان دەكات، كە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە بریندار بوون.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 9/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی شار، خوێندكارە بەڕێزەكانی پەیمانگەی تەكنیكیی دوكانیان بەسەر كردەوە.
بەڕێز پارێزگار لە دۆخی خوێندكارە بریندارەكانی پرسی ‌و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ خواستن و داواشی كرد، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت، هەتا بە زوویی بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی خوێندن ‌و زانست.
هەر لە میانی سەردانەكەدا، بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی ‌و قائیمقامی قەزای مەڵبەند،  پرسە و ماتەمینیی خۆیان گەیاندە كەسوكاری ئەو خوێندكارە بەڕێزەی، كە لە رووداوەكەی رۆژی یەكشەممەدا بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی گواستنەوەی خوێندكاران لە نێوان دوكان ‌و پیرەمەگرووندا گیانی لەدەستدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber