كاركردن لە كنە ‌و پشكنینی شوێنەواری كونارە بەردەوامە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنەواری كونارە دەكات ‌و پشتیوانیی خۆی بۆ تیمی پشكنەر دووپات دەكاتەوە ‌و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 9/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەرانی شوێنەوار و مۆزەخانەی سلێمانی، گردی شوێنەواریی كونارە و تیمی شوێنەوارناسیی و پشكنینی هاوبەشی خۆماڵی – فەرەنسیان لە نزیك گوندی جێشانە لە سلێمانی بەسەر كردەوە.
شوێنەوارەكە مێژوییەكەی بۆ زیاتر لە دووهەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە و بۆ یەكەمجارە لەو ناوچەیەدا نوسینی مێخی دەدۆزرێتەوە ‌و ماوەیەكە كاری كنە ‌و پشكنینی تێدا ئەنجام دەدرێت.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەسەركردنەوەكەدا سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ دەربڕین و هیوای سەركەوتنی بۆ تیمەكە خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber