هێڵی زەرد لە شەقامی سالم كارا دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی كۆدەبێتەوە ‌و گفتوگۆ لە بارەی دیاریكردنی هێڵێكی زەرد دەكەن بۆ خێراكردنی هاتوچۆی گشتی لەناو شاردا.
ڕۆژی سێشەممە 8/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە بەڕێز عەمید (فەرەیدون عومەر) بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی كرد ‌و كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دیاریكردنی هێڵێكی زەرد (هێڵی گواستنەوەی گشتی) لە شەقامی سالم لەناو شار، بەمەبەستی خێراكردنی هاتوچۆی پاسی هێڵەكان ‌و كەمكردنەوەی لۆدی سەر شەقامەكان، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە ئاسانی ‌و خێرایی بگوازرێنەوە.
بەڕێز پارێزگار بە گرنگی زانی كاری جدیی لەسەر ئەو بابەتە بكرێت ‌و بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆش ئاماژەی بەوە كرد، دیاریكردنی هێڵی زەرد كارئاسانیی باش بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان دەكات، بۆیە لە كۆبونەوەدا بڕیاردرا بە زووترین كات كاری پێویست لەسەر ئەو بابەتە بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber