وەفدێكی زانكۆی ئەمریكی سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی زانكۆی ئەمریكی دەكات ‌و لەلایەن زانكۆكەوە بانگهێشت دەكرێت بۆ چەند چالاكییەكی زانكۆكە.
ڕۆژی سێشەممە 8/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق / سلێمانی و وەفدی هاوڕێی ‌و كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
وەفدی میوان ئاماژەیان بەوە كرد، بە مەبەستی سوپاسكردن و بانگهێشتكردنی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بۆ چالاكییە زانكۆیی و ژینگەییەكانیان سەردانیان كردوە، سوپاسی پارێزگاریشیان كرد بۆ هاوكاریی ‌و پشتیوانییەكانی لە زانست ‌و خزمەتكردنی خەڵك.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ زانكۆكە دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكەن، كە ببێتە مایەی پێشخستنی زانست ‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیان، دیاریی پارێزگای سلێمانیشی پێشكەش بە وەفدی میوانی كرد ‌و سوپاسی كردن بۆ سەردانەكەیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber