پارێزگار رۆڵی گەنجان بەرز دەنرخێنێت

پارێزگای سلێمانی

كۆنفرانسێك سەبارەت بە رۆڵی گەنجان بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش رۆڵی گەنجان بەرز دەنرخێنێت لە پێشخستنی كۆمەڵگەكاندا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە كۆنفڕانسی ڕۆڵی گەنجانی خاوەن كار لە پتەوكردنی ئابوریی وڵاتدا.
كۆنفرانسەكە لەلایەن زانكۆی كۆمارەوە رێكخرابوو، كە ژمارەیەكی زۆر لە زانستخوازان ‌و خوێندكاران ‌و كەسانی ئەكادیمی بەشدارییان كردبوو، تێیدا گفتوگۆ لە بارەی رۆڵی گەنجان كرا لە پێشخستنی كۆمەڵگەدا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی وتارێكدا جەختی لەوە كردەوە، گەنجان گەورەترین ‌و بە نرخترین سەرمایەی كۆمەڵگەكانن ‌و دەتوانن كاریگەریی گەورە دابنێن، بەتایبەت لە پێشخستنی كۆمەڵگە ‌و بوژانەوەی تەواوی كەرتە جۆر بەجۆرەكان، بۆیە پێویستە لە هەرێمی كوردستان بواری تەواو بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت ‌و گرنگیی زۆریان پێبدرێت.
دەستخۆشیشی لە سازدانی كۆنفرانسەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربوان خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber