دوەم پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی شاخەوانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشیی لە چالاكییەكە دەكات.
ڕۆژی شەممە 12/10/2019، لە ژێر چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، دوەم پاڵەوانێتیی پاسكیلسواریی شاخەوانیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە شاخی گۆیژەی سلێمانی دەستی پێكرد.
لە پاڵەوانێتییەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە وەرزشوانانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشدارییان كرد، بە بەشداریی و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵەكانی راگەیاندن و رۆشنبیران و وەرزشدۆستان چەند چالاكییەكی بەڕێوەچوون.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونەكانی كردن و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ دووپات كردنەوە، ئاماژەی بەوەش كرد، گرنگیدان بە بواری وەرزش و وەرزشوانان نیشانەی شارستانییەت و بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەكانە و پێویستە پەیامی وەرزش، پەیامێكی ئاشتخوازانە بێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber