لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتی شوێنی فەرمانگەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکان، پاریزگاری سلێمانی لیژنەیەک پێکدەهێنێت.
عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری گشتی پارێزگای سلێمانی بەماڵپەری فەرمی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بەڕیوەبەرایەتییەکان، بەفەرمانی بەڕیز دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی، لیژنەیەک لە قائیمقامییەتەکانی سەر بەپارێزگاکەمان دروستدەکرێت.
لەبارەی لیژنەکەوە ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکە بۆ دەستنیشانکردنی سەرجەم ئەو فەرمانگەو بەڕیوەبەرایەتیانەن، کەلەخانوی میری یان کرێدان، بۆ ئەوەی لەدوایدا هەوڵبدرێت گرفتی شوێن بۆ فەرمانگەکان چارەسەربکرێت، هاوکات لەو بەرێوەبەرایەتیانەدا جێیان بکرێتەوە، کە لەناو خانوی میریدان و شوێنێکی زۆریان هەیە، بەوەش هەم خەرجی بەڕیوەبەرایەتییەکان کەمدەبێتەوە، هەم گرفتی ئەو بەرێوەبەرایەتیانەش چارەسەر دەبن کە لەخانوی کرێدان.
ش، ع