پارێزگار پێشوازیی لە پزیشكانی خۆبەش دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی كلێسای پاكیزە مەریەم دەكات ‌و بەخێرهاتنی تیمی پزیشكانی خۆبەخشی میسر دەكات كە بۆ خزمەتكردنی بواری تەندروستی هاتوونەتە سلێمانی.
ڕۆژی یەكشەممە 13/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەردانی كلێسای ئەرسۆدۆكسی پاكیزە مەریەمی كرد لە سلێمانی، بەمەبەستی بەسەركردنەوەی كلێساكە و بەخێرهاتنی تیمی پزیشكانی میسریی خۆبەخش، كە بۆ خزمەتكردنی بواری تەندروستی هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.
لە دیدارێكدا وەفدی میوان خەڵاتی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپا توازروسی دووەم پاپای ئەسكەندەریەیان بەخشییە پارێزگاری سلێمانی، لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ هەموو خەڵك بەبێ جیاوازی.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی و هەماهەنگیی خۆی بۆ دووپات كردنەوە و سوپاسی تیمی پزیشكە خۆبەخشەكانی كرد بۆ ئەو دەستپێشخەریەیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber