سیمپۆزیۆمێكی زانستی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە سیمپۆزیۆمێكی زانستیدا دەكات، كە بە هاوبەشیی دوو كۆلێج و زانكۆی ناوخۆیی ‌و دەرەوە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی دووشەممە 14/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە سیمپۆزیۆمی زانستی نێودەوڵەتیی هاوبەشی (كۆلێجی زانكۆی گۆیژە) و زانكۆی (ڕۆماترێ)ی ئیتاڵی.
سیمپۆزیۆمەكە بە هاوكاریی (پەیمانگای كلتوریی كوردیی نێودەوڵەتیی ئیتاڵی) بەڕێوەدەچێت ‌و چەندین توێژینەوە ‌و لێكۆڵینەوەی زانستی بە بەشداریی كەسانی ئەكادیمی ‌و پسپۆڕی زانستی لەخۆ دەگرێت.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە سازكردنی سیمپۆزیۆمەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەش كرد، گرنگیدان بە زانست هۆكارێكی باشە بۆ پێشخستنی وڵات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber