ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم

پارێزگای سلێمانی

-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1445ی زاینی، زانا ‌و نوسەر ‌و مێژوونوسی ناوداری جیهانی ئیسلامی، (جەلالەدینی سیوتی) لە دایك بووە، كە چەندین بەرهەمی گرنگی لە بارەی مێژووی ئیسلام ‌و جیهانەوە نوسیوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1683، لە دورگەكانی تایوان هێزەكانی شانشینی (تۆنگ نینگ) خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئیمپراتۆرییەتی ژاپۆن كرد، بە وەش كۆتایی بە شانشینی تۆنگ نینگ هات.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1778، دۆزەرەوە ‌و گەڕیدەی ئینگلیزی (جەیمس كۆك) گەیشتە ناوچەی ئەلاسكا، كە دوورترین خاكی كیشوەری ئەمریكا بوو.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1866، هەردوو حكومەتی ئیتاڵیا ‌و ئیمپراتۆریەتی نەمسا ڕێكەوتننامەیەكیان لە شاری ڤیەننا مۆر كرد، بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگی چەند ساڵەی نێوانیان.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1896، نوسەر ‌و شاعیری ناوداری ئینگلیزی، (ویلیام مۆریس) كۆچی دوایی كردووە كە چەندین بەرهەمی ئەدەبیی لە دوای خۆی بەجێهێشتوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1904، هەردوو دەوڵەتی فەرەنسا ‌و ئیسپانیا پەیماننامەیەكیان واژۆ كرد، بە ئامانجی پارێزگاریكردن لە سەربەخۆیی وڵاتی مەغربی عەرەبی ‌و رێگرتن لە دەستوەردان.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1906، نیشانەی (SOS) كرایە سیموبلێكی جیهانی بۆ داواكردنی فریاگوزاریی، بەڵام بڕیارەكە دوای دوو ساڵا خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1918، شازادە فەیسەڵا بە سەركردایەتیی هێزە هاوبەشەكانی عەرەب ‌و ئینگلیز، چووە ناو شاری دیمەشقەوە ‌و دەوڵەتی عەرەبیی سوریای گەورەی ڕاگەیاند.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1924، ئینگلیزەكان (شەریف حسێن بن عەلی)یان ناچار كرد، دەستبەرداری تەختی پاشایەتیی شانشینی حیجازی هاشمی ببێت، بۆ (شەریف عەلی)ی كوڕی، دوای ئەوەش دووریان خستەوە بۆ دورگەی قوبرس.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1929، ناوچەكانی (سربیا ‌و كرواتیا ‌و سلۆڤینیا) لە چوارچێوەی یەك دەوڵەتدا یەكیان گرت ‌و ناوی لێنرا یۆگۆسلافیا.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1932، شانشینی عێراق لە ژێردەستەیی داگیركاری ئینگلیز ڕزگاری بوو سەربەخۆیی ڕاگەیاند، هاوكات وەكو ئەندامی ڕێكخراوی كۆمەڵەی گەلان وەرگیرا.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1935، بە فەرمانی (بینیتۆ مۆسۆلینی) سەركردەی ئیتاڵیای فاشی، هێزەكانی ئیتاڵیا هێرشیان كردە سەر ئەسیوبیا بە مەبەستی داگیركردنی.
-    دوای هێرشی سوپای ئەڵمانیای نازی بۆ ناو قوڵایی خاكی یەكێتی سۆڤێت، ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1941، (ئەدۆڵف هێتلەر)ی سەركردەی ئەڵمانیای نازی ڕایگەیاند، كە یەكێتی سۆڤێت سشكستی هێناوە ‌و شەڕی دۆڕاندووە، بەڵام هێزەكانی سۆڤێت ئەو دەنگۆیەیان بەدرۆ خستەوە.
-    لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا ‌و ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1942، بۆ یەكەم جار موشەكی بالیستی لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە لە دژی هێزە هاوپەیمانەكان تاقی كرایەوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1948، بڕێكی زۆر لە مادەی یۆرانیۆم لە شاخەكانی كۆنگۆی دیموكراتی دۆزرایەوە ‌و ئەوەش پاڵی بە وڵاتانی زلهێزەوە نا بۆ بەدەستهێنانی ئەو مادەیە، بە مەبەستی دروستكردنی زۆرترین بۆمبی ئەتۆمی.
-    دوای خۆماڵیكردنی كەرتی نەوت لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە، ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی ساڵی 1951، دوایین كرێكارەكانی بەریتانیا كە لە كۆمپانیاكاندا كاریان دەكرد خاكی ئێرانیان بەجێهێشت ‌و گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1951، حكومەتی بەریتانیا لە نزیك كەناراوەكانی ئوسترالیا، یەكەم بۆمبی ئەتۆمیی تاقیكردەوە ‌و بەوەش بوە یەكێك لە وڵاتانی خاوەن چەكی ناوەكی.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1965، (فیدڵا كاسترۆ)ی سەرۆكی كوبا ڕایگەیاند كە (چێ‌ گیڤارا) دەستبەرداری ڕەگەزنامەی كوبی بووە ‌و خاكی ئەو وڵاتەی بەجێهێشتووە، بە مەبەستی شەڕكردن لە دژی هێزەكانی ئیمپریالیزم.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1974، هێزەكانی سوپای عێراق لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر شاخی زۆزكی ناوچەی دیانا، لە پاش شەڕێكی قورس لە نێوان پێشمەرگە ‌و سوپای عێراقدا، سەرئەنجام سوپای بەعس شاخەكەی داگیركرد.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1977، (ئەندێرا گاندی) سەرۆك وەزیرانی هندستان ‌و كچی مەهاتما گاندیی رابەری رۆحیی هندستان، بە تۆمەتی كاری گەندەڵی دارایی دەستگیر كرا.
-    پاش 45 ساڵا لێكترازان ‌و دابەشبوون، سەرئەنجام ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، هەردوو ئەڵمانیای خۆرهەڵات ‌و خۆرئاوا، لە چوارچێوەی یەك دەوڵەتدا بەناوی (كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵا) یەكیان گرتەوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، بۆ یەكەم جار لە مێژوودا كورد بە 300 ناونیشانەوە، بەشداریی لە پیشانگەی جیهانیی پەڕتووكدا كرد، كە لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا ڕێكخرابوو.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1990، هەردوو حكومەتی ئەمریكا ‌و یەكێتی سۆڤێت ڕێكەوتننامەیەكیان مۆر كرد، بە مەبەستی كەمكردنەوەی چەك ‌و كەرەستەی سەربازیی لە ئەوروپادا، بەڵام كەمكردنەوەكە چەكی بایۆلۆژی ‌و كیمیایی ‌و ئەتۆمی نەدەگرتەوە.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1994، هێزەكانی دەوڵەتی توركیا هێرشێكی گەورەیان بۆ سەر ناوچەی دەرسیم دەست پێكرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكی خایاند ‌و تێیدا چەندین گوندی كورد سوتێنران ‌و دانیشتوانەكەشیان ئاوارە بوون.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2000، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیارێكی (كوفی ئەنان)ی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕەتكردەوە، كە داوای كردبوو هێزێكی تایبەت ‌و هەمیشەیی سەربازیی بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان پێكبهێنرێت.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2001، دادگای تاوانی بەلجیكا لێكۆڵینەوەی لە دۆسێی (ئەرێل شارۆن)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دواخست، كە تێیدا تۆمەتبار كرابوو بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی ‌و تاوانی جەنگ ‌و تاوانی دژی مرۆڤایەتی، لە خێوەتگەی سەبرا ‌و شاتێلای لوبنان لە ساڵی 1982دا.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003، حكومەتی كۆریای باكور ئاشكرای كرد، كە هەموو كۆسپەكانی تێپەڕاندووە بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی ‌و دەتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا تاقیكردنەوەكە بكات ‌و یەكەم بۆمب بەرهەم بهێنێت.
-    ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2009، دانیشتوانی ئێرلەندای باكور لە ڕیفراندۆمێكی گشتیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان دا لە چوارچێوەی خاكی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیادا بمێننەوە.
-    ئەمڕۆ یادی یەكگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیایە ‌و بە رۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا لە قەڵەم دەدرێت.