یادی رۆژی جیهانیی گۆچانی سپی بەرز رادەگیرێت

پارێزگای سلێمانی

مەراسیمێك بۆ رۆژی جیهانیی گۆچانی سپی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتوانیی خۆی بۆ خاوەنی پێداویستییە تایبەتەكان دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 15/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، بەشداریی كرد لە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی گۆچانی سپی نابینایاندا كە لەلایەن سەنتەری (ڕۆشنایی)یەوە رێكخرابوو.
مەراسیمەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان بەڕێوەچوو، لە یادەكەدا لەسەر ئەركی پارێزگاری سلێمانی حەفتا گۆچانی زیرەك دابەشكرا بەسەر بەڕێزان نابینایانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریدا.
لە یادەكەدا چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون ‌و ئامادەبوانی مەراسیمەكەش سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
 لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دووپات كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber