زانكۆی ئەمریكی سوپاسی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی، سوپاسی پارێزگا دەكات بۆ پشتوانییەكانی لە زانكۆكە ‌و میواندارییەكی رێزلێنان بۆ ئەو مەبەستە رێك دەخات.
ڕۆژی سێشەممە 15/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی كرد لە میواندارییەكی ڕێزلێنان و هەماهەنگی زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی، كە لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی پارێزگای سلێمانیدا بۆ زانكۆكەیان، ڕێكیان خستبوو.
لە میانی سەردانەكەی بەڕێز پارێزگار ‌و بەرپرسی فەرمانگەكانی پارێزگادا، كۆلێژ و بەش و دامەزراوە ئەكادیمیی و خزمەتگوزارییەكانی زانكۆكە بەسەر كرانەوە ‌و گفتوگۆ لە بارەی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان كرا.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە زانكۆی ئەمریكی كرد لە بەرامبەر وەرگرتنی ڕەزامەندیی زانكۆی ئەریزۆنا بە پێدانی بڕوانامەی زانكۆكەیان لەپاڵ بڕوانامەی زانكۆی ئەمریكی  - سلێمانی بەخوێندكارە دەرچووەكانیان.
بەڕێز پارێزگار سوپاس و پشتیوانیی حكومەتی خۆجێیی سلێمانیی بۆ دووپات كردنەوە، سوپاسی هەموو فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیشی كرد بۆ كاری دڵسۆزانە و خەمخۆرانەیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber