مەراسیمێك بۆ یادی مامۆستا كەریم زەند رێكدەخرێت و پارێزگاری سلێمانیش هەوڵەكانی مامۆستا بەرز دەنرخێنێت لە خزمەتكردنی مێژوو ئەدەبی كوردیدا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 15/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یادی ساڵانەی بەڕێز گەڕیدە و مێژوونووس و جوگرافیناس مامۆستا (كەریم زەند).
لە میانی مەراسیمەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و كەسایەتی و رۆشنبیرانی سلێمانی و كوردستان بەڕێوەچوو، باس لە ژیان و هەوڵەكانی مامۆستا كەریم زەند كرا لە بوارەكانی مێژوو ئەدەب و نیشتمانپەروەریدا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ماندووبوونەكانی مامۆستا كەریم زەندی بەرز نرخان لە خزمەتكردنی ئەدەب و مێژووی كوردستاندا، سڵاوی رێز و وەفاشی بۆ بنەماڵەكەی نارد و ئاماژەی بەوە كرد، گەلی كورد سەربەرزە بە بوونی كەسانی خەمخۆر و نیشتمانپەروەر، كە هەمیشە خەمی گەلەكەیانە.
دواتر بۆ یادی كۆچی دوایی مامۆستا كەریم زەند لەلایەن ئامادەبوانەوە مۆم داگیرسێنرا، وەكو هێمایەك بۆ روناكبیریی هەستی مامۆستا كەریم زەند.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber