تیمێكی پزیشكی میسر چاره‌سه‌ری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن

پارێزگای سلێمانی

 

له‌رێگه‌ی كه‌نیسه‌ی ( السیده‌ العدوان مریم و القدیس مامرقس) تیمێكی پزیشكی میسری بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ری ئاواره‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خۆێ سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتی و چه‌ند شوێنكی تریان كرد له‌ شاری سلێمانی.

تیمه‌كه‌ كه‌ پێهاتبوون له ژماره‌یه‌ك‌ پزیشك له‌ بواره‌كانی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان و پزیشكی ددان و هه‌ناوی گشتی و پزیشكی منداڵان و چاو، به‌هاوكاری نوسینگه‌ی سلێمانی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ردانی كه‌نیسه‌ی چوارچراو كه‌مپی ئاشتی و تاسلوجه‌و كه‌نه‌كه‌وه‌یان كرد و چاویان به‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نه‌خۆشی ئاواره‌و خه‌ڵكی خۆجێی كه‌وت و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێدان.