د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسان ئامانج بابانی و لانە محەمەدو جگەرگۆشەكەیان پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دڵنیایی دەدات لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە، ئەمشەو؛ دوو ڕۆژنامەوانی كارامە و دیاری كوردستان؛ (كاكە ئامانج محەمەد) و خاتوو (لانە محەمەد)ی هاوسەری و مناڵە ئازیزەكەیان (هانۆ)؛ گیانیان لەدەستدا.
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە بەتوندی ئەم كردەوە تاوانكارییە شەرمەزار دەكەین و پرسە و ماتەمینیی خۆمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان بەوردیی لێكۆڵینەوەیان لەم تاوانە دەستپێكردووە و ڕێگانادرێت لە ژێر هیچ پاساو و ناونیشانێكدا ئارامیی و ئازادیی و ئاسایشی هاووڵاتیان و بەتایبەتیش ڕۆژنامەوانان؛ بشێوێندرێن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی