خولی روپێوكارانی ئەندازەیی كۆتایی هات

پارێزگای سلێمانی

لەسەر ئەركی پارێزگاری سلێمانی خولی بەهێزكردن بۆ روپێوكارانی ئەندازەیی كۆتایی هات ‌و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە، پارێزگاریش هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربوان خواست.
ڕۆژی پێنجشەممە 17/10/2019، بە ئامادەبونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، كۆتایی بە خولێك هات كە بۆ روپێوكارانی ئەندازەیی سازاكرابوو، بەشداربوانی خولەكە بەشی كشتوكاڵی دیوانی پارێزگا و كاروباری هونەریی و لقەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كستوكاڵی سلێمانی بوون لەگەڵ ژمارەیەك كارمەندی لقی كشتوكاڵی.
خولەكە دەربارەی فێربوونی (GPS, GIS) بەسەرپەرشتیی (نازەنین محەمەد مەحمود) لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی دیوانی پارێزگای سلێمانی و بەهاوكاریی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی سەندیكای تەكنیككارانی ئەندازەیی ئەنجامدرا و لەلایەن نوسینگەی لاندەوە كرایەوە.
لە كۆتایی خولەكەدا كە ماوەی 17 رۆژ بەردەوام بوو، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاس و دەستخۆشیی لە بەشداربوان كرد و هەماهەنگیی و پشتیوانی بۆ دووپات كردنەوە، بڕوانامەشی بەسەر بەشداربواندا دابەش كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber