پارێزگای سلێمانی پێداویستی بۆ كۆمەككردنی رۆژئاوای كوردستان دابین دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی كەمپینی هەموومان رۆژئاڤاین بەسەر دەكاتەوە ‌و كۆمەڵێك پێداویستییش بۆ كەمپینەكە دابین دەكات، داوای یەكخستنی هەموو تواناكان دەكات بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا.
ڕۆژی پێنجشەممە 17/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، كەمپینی "هەموومان رۆژئاڤاین" لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە بەسەر كردەوە، كە لەلایەن ڕێكخراوەكانی مناڵپارێزی كوردستان و CDO و هاوبەشەكانیان و بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات بەڕێوەدەچێت.
بەڕێز پارێزگار لە میانی بەسەركردنەوەكەدا پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ هەوڵەكانیان دەربڕی و داوای لە هەموو لایەك كرد ئەم كەمپینە بكەنە كەمپینی سەرەكیی  لە پێناو یەكخستنی وتار و ئامانج و پشتیوانییەكانیان بۆ خۆرئاوای كوردستان.
لە درێژەی پشتیوانییەكانشی بۆ كەمپینەكە، رۆژی شەممە لەسەر ئەركی ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، (٤٠) چل عەرەبانەی نەخۆش و خاوەن پێداویستیی تایبەت گەیەنرایە كەمپینی "هەموومان ڕۆژئاڤاین" لە بینای ئەمنەسورەكە، هەروەها لەسەر ئەركی پارێزگا و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیش (١٠٠٠٠) دە هەزار بەتانیی ئامادەكراوە لە رێگەی كەمپینەكە دەنێردرێت بۆ كوردانی ڕۆژئاوا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber