هەرێم ‌و نەتەوەیەكگرتوەكان هەماهەنگی دەكەن بۆ رەوشی ئاوارە ‌و پەناهەندەكان

پارێزگای سلێمانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان هەماهەنگیی دەكات سەبارەت بە رەوشی ئاوارە ‌و پەناهەندەكان، بۆ ئەو مەبەستەش كۆبونەوەیەكی راوێژكاریی ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی یەكشەممە 20/10/2019، لە شاری هەولێر د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە كۆبونەوەیەكی ڕاوێژكاریی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و نەتەوەیەكگرتوەكاندا سەبارەت بە رەوشی ئاوارە و پەناهەندەكان.
كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبونی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانی هەرێم بەڕێوەچوو، لە میانی كۆبونەوەكەدا لەگەڵ تیمی باڵای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق گفتوگۆ كرا بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئاوارە ‌و پەناهەندەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber