هەڵمەتێك بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانەكانی دەرەوەی سلێمانی ئەنجام دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی باڵای وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ‌و نیشتەجێكردن سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ بەسەركردنەوەی پرۆژەكانی رێگاوبانەكانی پارێزگای سلێمانی.
ڕۆژی یەكشەممە 20/10/2019، لە سنوری قەزای دوكان، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و وەفدی هاوڕێی.
وەفدە باڵاكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ‌و نیشتەجێكردن بەمەبەستی بەسەركردنەوەی پڕۆژەكانی ڕێگاوبانەكانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەچوونی هەڵمەتی چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی سلێمانی، سەردانی بەڕێز پارێزگاریان كردبوو.
بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە پەلە بكرێت لە تەواوكردنی پرۆژەكانی رێگاوبان بەتایبەت لە دەرەوەی شارەكان ‌و پێش دەستپێكردنی وەرزی سەرما، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار دەستخۆشیی لە وەفدەكە كرد ‌و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هەماهەنگی ‌و هاوكاریی لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان ‌و تەواوكردنی پرۆژەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber