ۆرك شۆپێك سەبارەت بە وزە نوێیەبووەكان بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی ‌و بە هاوكاریی زانكۆی سلێمانی ۆرك شۆپێك لە باڵەخانەی پارێزگا سەبارەت بە وزە نوێیەبوەكان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە 22/10/2019، بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە بەشداریی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ‌و بەرپرسی ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ‌و ئەكادیمییەكان ‌و نوێنەری رێكخراوەكان، ۆرك شۆپێك لە بارەی زیادبوونی داواكاریی لەسەر وزە و چۆنیەتیی پاكڕاگرتنی ژینگە  بەڕێوەچوو.
لە میانی ۆرك شۆپەكەدا كە بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و رۆژنامەنوسان ‌و چالاكوانان بەڕێوەچوو، بیروڕا ئاڵۆگۆڕ كرا لە بارەی هەندێك خاڵ كە دەبنە هۆی بەكارهێنانی وزە نوێیەبووەكان ‌و ژمارەیەك داتا ‌و ئامار لەو بارەیەوە خرانەڕوو.
ۆرك شۆپەكە بە سەرپەرشتیی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و بە هاوكاریی كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا دوای ئەوەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگیی ۆرك شۆپەكە و پێویستیی پاراستنی ژینگە و پاكڕاگرتنی هەوا، دواتر لەلایەن بەشداربوانی ۆرك شۆپەكەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber