كار بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانییەكان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پارێزگار دەكات ‌و پێكەوە گفتوگۆ دەكەن لە بارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانییەكان.
ڕۆژی سێشەممە 22/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان (ئازاد محەمەد) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و وەفدی هاوڕێی.
لە دیداری نێوان بەڕێز پارێزگار ‌و وەفدی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، گفتوگۆ لە بارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانیی سلێمانی و ڕێكارە یاساییە پێویستییەكان كرا.
هەردوولا ئاماژەیان بەوە كرد، پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانییەكان گرنگیی هەیە ‌و پێویستە كاری جدیی لەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber