پارێزگار سەرپەرشتیی مەراسیمی بەخاكسپاردنی جەنراڵی پاییز دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی مەراسیمی بەخاكسپاردنی شاعیری ناسراوی كوردستان محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە جەنراڵی پاییز دەكات ‌و پرسەی پارێزگا رادەگەیەنێت.
ڕۆژی چوارشەممە 23/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی مەراسیمی بەخاكسپاردنی شاعیری پاییز و بەهرەمەندی كوردستان بەڕێز (محەمەد عومەر عوسمان)ی كرد، كە لە مەراسیمێكی شكۆداردا ‌و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی ‌و روناكبیران ‌و جەماوەری شاری سلێمانی ‌و كەناڵەكانی راگەیاندن، لە گردی سەیوان بەخاكسپێردرا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بۆ كۆچی دوایی جەنراڵی پاییز پرسە و ماتەمینی پارێزگای سلێمانیی ڕاگەیاند ‌و ئاماژەی بەوە كرد، لەدەستدانی شاعیرێكی گەورەی وەكو محەمەد عومەر خەسارەتێكی گەورەیە لە پایتەختی رۆشنبیریی ‌و تەواوی گەلی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber