لیژنەی رێكخستنەوەی خزمەتگوزاریی سیتییەكان كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەی تایبەت بە رێكخستنەوەی خزمەتگوزاریی سیتییەكان دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 24/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕێكخستنەوەی خزمەتگوزاریی سیتییەكانی كرد.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و قائیمقامی قەزای مەڵبەند ‌و بەرپرسانی ئیداریی ‌و ئەندامانی لیژنەكە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی كێشە ‌و گیروگرفتی سیتییەكان ‌و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنیان.
بەڕێز پارێزگار ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە بە پشتبەستن بە یاسا ‌و رێنماییەكان، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و خزمەتكردنی نیشتەجێبوانی سیتییەكان ‌و هاوبەشەكان، دوای گفتوگۆ ‌و تیشكخستنە سەر چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان، بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber