پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆنفرانسێكدا كرد كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لە بارەی توندوتیژی.
ڕۆژی پێنجشەممە 24/10/2019، بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە یەكەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی سۆفیا لە ژێر ناونیشانی (خستنە بەرباس و بە كێشەكردنەوەی توندوتیژیی سێكسیی لە هەرێمی كوردستاندا).
لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و كەسایەتییەكان و چالاكوانان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ئامادەی بوون، گفتوگۆی تێروتەسەل سەبارەت بە توندوتیژیی سێكسی كرا و چەندین پێشنیار و بۆچوون خرانەڕوو.
كۆنفرانسەكە لەلایەن كۆمەڵەی سۆفیاوە ڕێكخراوە و لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە پشتیوانیی كراوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber