نرخی بەنزین دادەبەزێت

پارێزگای سلێمانی

بە هەوڵی پارێزگاری سلێمانی نرخی بەنزین لە سنوری پارێزگاكەدا دادەبەزێت ‌و پارێزگاریش سوپاسی نوێنەری بەنزینخانەكان دەكات بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
رۆژی پێنجشەممە 24/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە ‌و گفتوگۆیان كرد لە بارەی نرخی بەنزین ‌و چەند پرسێكی تایبەت بە دۆخی هاوڵاتیان.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ سوككردنی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان ‌و زیاتر خزمەتكردنیان، داواشی لە نوێنەری بەنزینخانەكان كرد چەندە لە توانایاندا هەیە كار بكەن بۆ كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی، نوێنەری بەنزینخانەكانیش بڕیاریاندا بڕی 50 دینار بۆ هەر لیترێك لە نرخی بەنزین كەم بكەنەوە.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی نوێنەری بەنزینخانەكانی كرد بۆ ئەو بڕیارەیان و پشتیوانیی خۆیشی بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگا دووپات كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber