كۆڕبەندێكی گرنگ لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لە شانشینی ئوردن بەشداری لە كۆڕبەندێكدا دەكات كە تایبەتە بە بوارەكانی گەشتیاریی ‌و چارەسەرسازیی گەشتی تەندروستی.
ڕۆژی شەممە 26/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە شێوەیەكی فەرمی بەشداریی لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و گەشتی تەندروستیی لە ئوردن كرد، كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی ‌و جیهان بەڕێوەچوو.
كۆڕبەندەكە لەژێر چاودێریی بەڕێز پاشای شانشینی ئوردن و بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكوەزیرانی ئوردن و وەزیرانی تەندروستیی و گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە و وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستیی پاێزگاكانی هەرێم و نوێنەرانی باڵای چل و هەشت وڵاتی دیكە بەڕێوەچوو.
كۆڕبەندەكە لەلایەن ئەنجومەنی جیهانیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و یەكێتیی نەخۆشخانەكانی وڵاتانی عەرەبیی و كۆمەڵەی نەخۆشخانە تایبەتەكانی ئوردنەوە ڕێكخرابوو.
لە میانی كۆڕبەندەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا و لە پێناو دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش ‌و كاری پێكەوەیی بۆ گرنگیدان بە بواری گەشتیاریی ‌و چارەسەرسازیی بە شێوەیەكی تەندروست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber