پەرە بە پەیوەندییە تەندروستییەكانی نێوان هەرێم ‌و ئوردن دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی هەوڵ دەدات پەیوەندییە تەندروستییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ئوردن پەرەی پێبدرێت، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتەش خەڵاتی رێزلێنانی پێدەبەخشێت.
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە، لە میانی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و گەشتی تەندروستیدا، كە لە شاری لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت، لەلایەن بەڕێزان وەزیری تەندروستیی ئوردن و سەرۆكی ئەنجومەنی جیهانیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی و یەكێتیی نەخۆشخانەكانی وڵاتانی عەرەبییەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرا.
خەڵاتەكە لە بەرامبەر هەوڵەكانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانیدایە بۆ دروستكردنی پرد و پەیوەندیی پتەو لە نێوان كەرتی تەندروستیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردندا.
ماوەی چەند رۆژێكە كۆڕبەندێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە گەشتیاریی چارەسەرسازیی ‌و گەشتی تەندروستی لە شانشینی ئوردن بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش لەسەر داوای ئەو وڵاتە ‌و ئەنجومەنی جیهانیی گەشتیاریی چارەسەرسازیی ‌و یەكێتیی نەخۆشخانەكانی وڵاتانی عەرەبی، بە شێوەیەكی فەرمی بەشداریی لە كۆڕبەندەكەدا دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber