د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كرد

پارێزگای سلێمانی

د. ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی بەشداری و ئاگاداربوون لە خزمەتی تەندروستی نەخۆشخانەکانی سلێمانی سەردانی چەند بەشێکی جیاوازی خەستەخانەکانی کردوو و نەخۆشەکان و کارمەدانی بەسەرکردەوە .. هەروەها د. ئاسۆ فەرەیدوون بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆی لە نەخۆشەکان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن . سوپاسی کارمەندانی تەندروستیشی کرد کە لە ڕۆژانی جەژندا و لەم قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێم بۆتەوە ماندوونەناسانە بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتەکانیان بە هاوڵاتیان .
سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی و بەسەرکردنەوەی نەخۆش و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە چوارەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا .