ئیدارەى کەمپى عەربەت دایک وباوکان لە سواڵکردنى منداڵان وشیار دەکاتەوە

پارێزگای سلێمانی

 

 بە هەماهەنكی ئیدارەی كەمپى عەربەت و  (قوتابخانەی التجدد سەرەتایی ) و بەربرسی ریكخراوی دولسە  كۆبوونەوەیەك لەگەڵ دایكان و باوكانی قوتابیان ئەنجام درا .

 ئیدارەی كەمبپى عەربەت  لە كۆبوونەوەكەدا چەند رێنمایی و وشیارییەکیان پێشکەشى دایک و باوکى قوتابییەکان کرد. ئاماژەیان بەوەدا( سواڵكردن ) لەلایەن مناڵى نێو کەمپەکان بووەتە دیاردە. ئاگاداریان كردنەوە هەر  منداڵێك لە سلێمانی و عەربەت وهەر  جێگەیەکى تر  لەکاتى سواڵکردندا دەستگیر بکرێن و  دانیشتوی كەمپەکان بن رێوشوێنى ئیداری ویاسایی  بەرامبەریان دەگیرێتەبەر لەلایەن ئیدارەى کەمپ و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.