- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 222ی زاینی، بە هۆی سەرهەڵدانی پشێوییەوە لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا لە نێوان لایەنگرانی مەزهەبە جیاوازەكانی ئایینی كریستیانەوە، (پاپا كاكسیتۆس)ی پاپای كلێسای ڕۆمانی هێرشی كرایە سەر و لەگەڵ چەند كەسێك لە دەست و پێوەندەكەی كوژران.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 793 زاینی، (ئیدرسی دووەم) و سوڵتانی دەوڵەتی ئیدرسی لە دایك بووە كە هەوڵی زۆری داوە بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتەكەی لە ناوچەی نیوەدوورگەی عەرەبی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
- لە میانی شەڕی حەوت ساڵەی نێوان نەمسا و بروسیادا، ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1758، هێزەكانی نەمسا لە جەنگی (هۆچكیرك)دا سەركەوتنێكی گەورەیان بەسەر هێزەكانی بروسیادا بەدەست هێنا و گورزێكی گەورەیان لە بروسییەكان وەشاند و دەستیان گرت بەسەر خاكێكی زۆری بروسیادا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1812، بە فەرمانێكی شاهانەی بەریتانی دەست بە كاركردن كرا لە نۆكەندی (ڕیجینت)دا، كە كەناراوەكانی شاری لەندەنی پایتەختی دەكردە بنكەیەكی سەرەكی بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و كاڵا بازرگانییەكان، ئەو هەنگاوەش كاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەر پێشخستنی ئابوریی بەریتانیا.
- لە میانی هێرشی ئینگلیزەكاندا بۆ سەر مارۆنییەكان، ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1840، سوپای بەریتانیا توانیی هێزە مارۆنییەكان تێكبشكێنێت، بەو هۆیەشەوە (بەشیری دووەم)ی سەركردەی مارۆنی خۆی ڕادەستی سوپای ئینگلیز كرد و دواتر دوورخرایەوە بۆ دورگەی ماڵتا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1884، (جۆرج ئیستمان)ی ئەمریكی توانیی سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە دروستكردنی كاغەزی وێنەی فۆتۆگرافیدا بۆ پاراستنی مافەكانیشی لەو داهێنانە گرنگەدا حكومەتی ئەمریكا ئەستۆپاكیی داهێنانی پێبەخشی، ئەو داهێنانەش رۆڵی زۆری هەبوو لە پێشخستنی هونەری وێنەگرتنیدا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1906، بانگخواز و زانای ئایینی میسری (حەسەن بەننا) لە دایك بووە، كە دامەزرێنەری كۆمەڵی ئیخوان موسلمینە و لە ماوەی ژیانیدا رۆڵی زۆری بینیوە لە بەهێزكردنی ئیخواندا لە میسر، پەیوەندییەكی بەهێزیشی لەگەڵ بانگخواز و كەسایەتییە ئایینییەكانی وڵاتانی ئیسلامیدا دروست كردوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1907، پەیماننامەیەكی ئاشتی لە نێوان (نیكۆڵای دووەم)ی ئیمپراتۆری ڕوسیا و (مێگی) ئیمپراتۆری ژاپۆنیدا مۆر كرا، بەوەش كۆتایی بە جەنگی چەند ساڵەی نێوان ژاپۆنی و ڕوسەكان هات كە دەیان هەزار كوژراوی لە هەردوولا لێكەوتبووەوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1918و لە كۆتاییەكانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، دەوڵەتی عوسمانی خۆی دا بە دەست هێزەكانی هاوپەیمانانەوە و بە مەرجەكانیان قایل بوو.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1927، لەلایەن دۆزەرەوە و ئەندازیارەكانی ئینگلیزەوە یەكەم كێڵگەی نەوت لە شاری كەركوكی باشوری كوردستان و لە ناوچەی باوەگوڕگوڕ دۆزرایەوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1933، ئەڵمانیای نازی لە ڕێكخراوی عوسبەتولئومەم پاشەكشەی كرد و بەوە تۆمەتباری كرد كە ناتوانێت كێشەكانی جیهان چارەسەر بكات، ئەو هەنگاوەی ئەڵمانیا بۆ ئەوە بوو دەرفەت خۆش بكات بۆ خۆپڕچەككردن و بەهێزكردنی سوپاكەی لە دژی وڵاتانی تر.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1937، حكومەتی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا هەستا بە جیاكردنەوەی سنوری نێوان سوریا و فەڵەستین، كە پێشتر سنورەكانیان هاوبەش بوو پێكەوە پێیان دەوترا وڵاتی شام.
- بە هۆی ئەو ناڕەزایەتییە زۆرەی بەرامبەر بە كۆچی بەلێشاوی جولەكەكان بۆ خاكی فەڵەستین سەری هەڵدابوو، ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1938، حكومەتی بەریتانیا و وڵاتانی عەرەب ڕێككەوتن لەسەر ڕاگرتنی كۆچی جولەكەكان بۆ ماوەی دوو ساڵا، بەڵام دواتر رێككەوتننامەكە شكستی هێنا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1944، فەرماندەی بەناوبانگی سوپای ئەڵمانیا (ئێرڤین ڕۆمڵا) كە بە ڕێویی بیابان ناسرابوو خۆیی كوشت، چونكە بە هۆی ئەوەی لە جەنگدا شكستی هێنابوو لەلایەن دادگای سەربازیی ئەڵمانییەوە تۆمەتبار كرابوو بە خیانەتكردن لە رایخی سێهەم، بۆیە رۆمڵ خۆكوشتنی هەڵبژارد لە جیاتی دادگاییكردنی سەربازیی بە شێوەی ئاشكرا و بە ناپاك ناساندنی و دواتریش گوللەبارانكردنی.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1951، حكومەتی سلڤادۆر ڕەزامەندیی لەسەر پەیماننامەی وڵاتانی ڕێكخراوی ئەمریكای ناوەند پیشاندا و بووە ئەندامی ڕێكخراوەكە.
- لە میانی جەنگی نیوەدورگەی كۆریادا و ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1952، هێزە هاوبەشەكانی كۆریای باشور و نەتەوە یەكگرتووەكان لە ناوچەی (سێگۆشەی ئاسن)دا هێرشیان كردە سەر هێزەكانی چین كە بە مەبەستی هاوكاریكردنی كۆریای باكور چووبوونە ناوچەكە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1962، قەیرانی ناردنی موشەكەكانی یەكێتیی سۆڤێت بۆ ناو خاكی كوبا سەریهەڵدا، كە دواتر جیهانی لە لێواری جەنگێكی ماڵوێرانكەری جیهانی نزیك كردەوە و ئەمریكا و یەكێتی سۆڤێت تەواوی هێزەكانیان خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام دواتر بە هەوڵی وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتوەكان دۆخەكە ئاسایی بوەوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1963، لە ناوچەی چیاكانی (ڕەدفان)ی یەمەنی باشوردا شۆڕشێكی جەماوەری لە دژی داگیركاری بەریتانی بەرپا كرا كە دواتر سەرجەم وڵاتەكەی گرتەوە و شۆڕش بوە هۆی رزگاركردنی یەمەن لە ژێردەستەیی سوپای بەریتانیا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1963، هەردوو حكومەتی عێراق و كوەیت پەیماننامەیەكیان مۆر كرد بە مەبەستی دەستنیشانكردن و جیاكردنەوەی سنوری نێوان هەردوو وڵات.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، (نیكیتا خرۆشۆف)ی سەرۆكی یەكێتیی سۆڤێت و سكرتێری گشتیی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤێتی لە پۆستی سكرتێرییەتی خرا و لە شوێنی ئەویش (لیۆنید بریجنیف) هەڵبژێردرا، كە دواتریش پۆستی سەرۆكی وڵاتی گرتە دەست.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1964، قەشە و بانگخوازی ئاشتی (مارتن لۆتەر كینگ)ی ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئاشتیدا پێبەخشرا، بە هۆی هەوڵە زۆرەكانی لە پێناو هێنانە ئارای ئاشتی و خەباتكردنی لە پێناو یەكسانی لە نێوان سپیپێستو ڕەشپێستەكاندا.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1981، (محەمەد حوسنی موبارەك) وەكو سەرۆك كۆماری میسر هەڵبژێردرا و چووە سەر كورسیی دەسەڵات و شوێنی (ئەنوەر سادات)ی گرتەوە كە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵا لەو پۆستەدا مایەوە و لە ئاكامی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2011دا بە ناچاری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1989، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا كۆنگرەیەكی جیهانی لە بارەی كێشەی گەلی كورد بەڕێوەچوو، كە نوێنەری 200 وڵات و ڕێكخراو و كەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیر و دۆستی كورد بەشدارییان تێدا كرد و دواتر راسپاردەیەكی دایە رای گشتی جیهانی.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1996، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نامەیەكی هەڕەشەئامێزی دایە حكومەتی عێراق و ئێران، كە چیتر دەست لە كاروباری ناوخۆیی باشوری كوردستان وەرنەدەن.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1999، (جۆلیۆس نیریری) سەرۆك كۆماری تەنزانیا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە، كە ساڵی 1922 لە دایك بوە و لە نێوان ساڵانی 1964 بۆ 1985 پۆستی سەرۆكی وڵاتی لە دەستدا بوە و پێشتریش سەرۆك وەزیرانی تەنزانیا بوە.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2004، پارتی ڕزگاریی كوردستان دووەمین كۆنگرەی خۆیی ساز كرد كە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
- ڕۆژی 14ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2008، (بەشار ئەسەد)ی سەرۆكی سوریا مەرسومێكی كۆماریی دەركرد بە دەستپێكردنەوەی پەیوەندیی دبلۆماتی لە نێوان سوریا و لوبناندا، بڕیاریشیدا باڵیۆزخانەی سوریا لە شاری بەیروت بكرێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدا بوو كە ماوەی چەندین ساڵ بوو پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێكچووبوو.
- ئەمڕۆ بە ڕۆژی جیهانیی پێوەرەكان لەقەڵەم دەدرێت و كۆڕ و سیمیناری گەورە بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دوایین هەوڵەكانی یەكخستنی یەكەكانی پێوانەكردن لە جیهاندا، هەر ئەمڕۆش بە ڕۆژی عەرەبی بۆ پارێزگاریكردن لە ژینگە دەژمێردرێت، لە كۆماری میسریش ئەمڕۆ ڕۆژی هێزە ئاسمانییەكانی ئەو وڵاتەیە، لە ژاپۆنیش ئەمڕۆ بە ڕۆژی پەروەردەی جەستە هەژمار دەكرێت، لە پۆڵۆنیاش ئەمڕۆ جەژنی مامۆستایە.